٢٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٢:٥٧
بوومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلە لە پێوەری رێختەر پارێزگای خارپێتی لە کوردستانی تورکیای هەژاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD)،دا رایگەیاندوە، کاتژمێر 9:37 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.3 پلە بەپێوەری رێختەر لە پارێزگای خارپێت رویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەنتەری بومەلەرزەکە ناوەندەکەی ئەلعەزیز بوە و لە پارێزگای خارپێتی سەر بە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا بووە هەستیپێکراوە.

سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو باسی لەوەشکردوە، بومەلەرزەکە لە قوڵایی 15.94 کیلۆمەتر لە ژێر زەویەوە رویداوە.